ناسر خلێفی قه‌ته‌ری سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ته‌واوی ده‌رگاكانی له‌به‌رده‌م رۆیشتنی نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی له ڕیزی تیپه‌كه‌ی داخستووه.
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ڕه‌نسی بڵاوی كرده‌وه كه به‌رپرسانی یانه پاریسیه‌كه به‌م دواییه ده‌ستیان به گفتوگۆكردووه له‌گه‌ڵ نێیمارو كلیان مباپێ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان و گفتوگۆكانیش به نهێنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێشتریش خلێفی ڕایگه‌یاندبوو كه دڵنیایه له‌وه‌ی ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه ڕیزی یانه پاریسیه‌كه به‌جێناهێڵن، ڕۆژنامه‌ی لیكیپ ئاشكراشی كرد كه ئه‌گه‌ر گفتوگۆكانی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێیمار سه‌ری نه‌گرت، ئه‌وا خلێفی له هاوینی داهاتوو بڕی سه‌د ملیۆن یۆرۆ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له تواناكانی ئه‌ستێره به‌ڕازیلیه‌كه دیاری ده‌كات.
له بارودۆخی سه‌ختی دارایی ئێستای یانه‌كانیش، ئه‌سته‌مه هیچ یانه‌یه‌ك بتوانێت ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار خه‌رج بكات، بۆیه خلێفی به‌م هه‌نگاوه‌ی مانه‌وه‌ی نێیمار له ڕیزی پی ئێس جی زامن ده‌كات .
ناسر خلێفی ته‌واوی ده‌رگاکانی له‌به‌رده‌م رۆیشتنی نێیمار له ڕیزی تیپه‌که‌یدا داخستووه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.