پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ١٢/١٢، شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجامده‌دات.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌میر ھه‌ورامی وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: بڕیاره پاش نیوه‌ڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی چۆنیه‌تی رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌نجامبدرێت.
سه‌میر ھه‌ورامی گوتیشی: شاندی هه‌رێم هه‌وڵی زامنكردنی 320 ملیار دیناره‌كه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له یاسای كورتهێنانی قه‌رزدا ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.