لیستی دابه‌شكردنی مووچەی ژمارەیەک وەزارەت و دەستەی دیکە راگەیاندرا .
به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 13 ى 12 ى 2020 ، مووچه‌ى مانگی 10 ى 2020 ،به بڕینی ڕێژه‌ی 21% ى ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ى دیكه به‌م شێوه‌یه دابه‌شده‌كرێت:
- وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
- خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.
- ئەنجوومەنی دادوەری.
- وەزارەتی داد.
- وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان.
- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی.
- وەزارەتی پلاندانان.
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی.
- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
- دیوانی چاودێریی دارایی.
- دەستەی مافی مرۆڤ.
- دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم.
- دەستەی ژینگە.
- دەستەی وەبەرهێنان.
- دەستەی دەسپاكی.
- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی.
- دەزگای گشتیی كاروباری مین.
پێشتر وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردبووه كهسەبارەت به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى پلە تایبەتەکان به هه‌مان ڕێژه و میكانزمی پێشوو ده‌بێت، کە رێژەی سەدا 50ی مووچه‌كانیان لێده‌بڕدرێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.