وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه تیرۆریستێكی داعش له پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركراوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویكرده‌وه، ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی پۆلیسی فیدرال، تیرۆریستێكیان له ناحیه‌ی عه‌باسی باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكرابوو.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، ئه‌و تیرۆریسته‌ی كه ده‌ستگیركراوه كه له به‌ناو دیوانی راگه‌یاندنی داعش، راگه‌یاندنكار بووه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه ئه‌و ده‌ستگیركراوه له میانی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا دانی به‌وه‌داناوه كه له ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به‌و كرده تیرۆریستیانه‌ی كه داعش له پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجامیداوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌یش راگه‌یاندووه كه به‌شداری له ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی دژبه ھێزه ئه‌منییه‌كان و ھاووڵاتییاندا له ناحیه‌ی ئامرلی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.