له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناحیه‌ی دێره‌لووكی سه‌ر به‌قه‌زای ئامێدی له پارێزگای دهۆك، سێ هاووڵاتی شه‌هید بوون.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای توركیا سێ هاووڵاتی دانیشتوانی ناحیه‌ی دێره‌لووك بوونه‌ته قوربانی، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه به‌ره‌و شوێنی بۆردومانه كە به‌رێكه‌وتن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان.
گوتیشی: ئه‌و سێ هاووڵاتیه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه بۆ هێنانه‌وه‌ی به‌رهه‌می سروشتی به‌ره‌و ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌ڤه‌ری دێره‌لووك به‌رێككه‌وتووبن، بێسه‌روشوێن بوون و ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كه‌سه نزیكه‌كانیانه‌وه ته‌رمه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه، ده‌ریشكه‌وتووه له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
شایه‌نی باسه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه، به‌هۆ هه‌بوونی بنكه‌و باره‌گای گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا ناوچه شاخاوه‌ییه‌كانی ئامێدی و دێره‌لووك سنووری پارێزگای دهۆك بۆردومان ده‌كات، به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه زیانێكی زۆری ماددی به‌ركه‌وتووه، ژماره‌یه‌كی زۆریش له دانیشتوانه‌كانی شه‌هیدبوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.