کاردانەوەی فەخرەدین ئاڵتون بەرامبەر لێدوانی چەند بەرپرسێکی ئێران لێكه‌وته‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باڵیۆزی ئێران له ئه‌نقه‌ره محه‌مه‌د فه‌رازمه‌ندی بانگهێشت كرد و نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و كینه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: ئێران كه‌ناڵی ره‌سمی له‌به‌ر ده‌ست دایه كه نیگه‌رانییه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به توركیا پێ بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه مایه‌ی قبوڵكردن نییه كه له‌لایه‌ن خودی وه‌زیری ده‌ره‌وه و له تویته‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی بێبنه‌ما توركیا به ئامانج گیراوه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌م جۆره شێوازه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیی نزیكی نێوان توركیا و ئێران ناگونجێت.
دوێنێش ئێران باڵیۆزی توركیای له تاران بۆ باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بانگهێشت كردبوو تا ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له شاری باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان ده‌رببڕێت، كه ئێران ئه‌و لێدوانانه به زیان گه‌یاندن به یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران ده‌زانێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕوونی كردبووه‌وه كه ئه‌و لێدوانانه‌ی سه‌رۆكی توركیا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ئێرانی ده‌زانن و داوایان له ئه‌نقه‌ره كردووه له‌و باره‌وه ڕوونكردنه‌وه بدات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه ڕێگه به هیچ لایه‌نێك نادات یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران بكاته ئامانج و له به‌رگریكردن له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی درێغی ناكات. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌ردۆغان له‌به‌رده‌م سوپای ئازه‌ربایجاندا له باكۆ دێڕه شیعرێكی له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئاراس خوێنده‌وه كه كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
هاوكات سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەدین ئاڵتون لە راگەیەندراوێکدا کاردانەوەی بەرامبەر لێدوانی چەند سیاسەتمەدارێکی ئێران لە بارەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، نیشاندا.
ئاڵتون، ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە کە ئەردۆغان لە کاتی بەشداری کردنی لە رێوڕەسمی "رێڕەوی سەرکەوتن لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، شیعری "خاک نابەخشرێت"ی بەختیار وەهابزادەی خوێندوەتەوە و لەو بارەیەوە نووسیویەتی: هەوڵ دەدرێت لەسەر شیعرێک کێشەی گەورە دروست بکرێت، بەڵام لەو شیعرەدا باس لە هەست و سۆزی ئەو کەسانە کراوە کە بەهۆی داگیرکاری ئەرمینیا بۆسەر ئازەربایجان ستەمیان لێکراوە و بەهیچ شێوەیەک باس لە ئێران نەکراوە.
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداری کردن لە ئاهەنگی ئەو سەرکەوتنە مەزنەی ئازەربایجان لە ناوچەی قەراباغ بەدەستی هێناوە، بەشداری رێوڕەسمەکەی کردوە.
ئاڵتون، ئیدانەی ئەو لێدوانە پەلاماردەرانەی کردووە کە بەرامبەر سەرکۆماری تورکیا بەکارهێندراون و نووسیویەتی: بڵاوکردنەوەی نەخشەی ئێران لە سەردەمی ئیمپڕاتۆریەتی سەفەوی، لەلایەن وەزیری پەیوەندیی، زانست و تەکنەلۆجیاى ئێران، محەمەد جەواد ئازەری جەهرومی، هەوڵێکە بۆ گورز وەشاندن لە هەوڵەکانمان بۆ ئاشتی و برایەتی لە ناوچەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.