سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ى حاجۆ كرد، بۆ كۆچى دوایی مامى به‌ڕێزیان، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020/12/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كامیران حاجۆ، بۆ كۆچى دوایى مامى به‌ڕێزیان و گه‌وره‌ى خانه‌واده‌ى حاجۆ، خوالێخۆشبوو زناوه‌ر چاچان حاجۆ، پرسه و سه‌ره‌خۆشى لێ كرد.
نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌میى خۆیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌ى حاجۆ، هیواى خواست خوازى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌مووان بداته‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز كامیران حاجۆ، سوپاس و پێزانیى خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یانى بۆ هاوخه‌مى و هاوبه‌شیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له پرسه و ماته‌مه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.