سەرۆك بارزانی سوپاسی سەرۆكی فەڵەستینی كرد و پێزانینی هەبوو بۆ پشتیوانی و هاوسۆزیی گەلی فەڵەستین و ئازادیخوازەكانی فەڵەستین كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا پاڵپشتی خەباتی گەلی كوردستان بوونە.
ڕۆژی شەممە 12ـی كانوونی یەكەمی 2020 لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە لیوا جوبراییل ئەلرەجوب نێردەی تایبەتی سەرۆكی فەڵەستین و ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی فەتح كرد.
لە دیدارێكدا كە نەزمی حزووری كونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر ئامادەی بوو، نێردەی تایبەتی سەرۆكی فەڵەستین سڵاوی تایبەتی مەحموود عەباس سەرۆكی فەڵەستینی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی فەڵەستین و گەلی كوردستان، سەرسامیی خۆشی بە بووژانەوەی هەرێمی كوردستان لە دە ساڵی ڕابردوو نیشان دا و ڕایگەیاند سەرباری بوونی كێشەی گەورە و شەڕی داعش و تەحەددیاتی تر، بەڵام هەرێمی كوردستان هەنگاوی باشی بە ئاراستەی پێشكەوتن ناوە.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی مەحموود عەباس سەرۆكی فەڵەستینی كرد و پێزانینی هەبوو بۆ پشتیوانی و هاوسۆزیی گەلی فەڵەستین و ئازادیخوازەكانی فەڵەستین كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا پاڵپشتی خەباتی گەلی كوردستان بوونە.
هەر لەو كۆبوونەوەیە بارودۆخی سیاسیی و دواپێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.