Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 05:47

پارێزگاری دهۆک: له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی سوپای تورکیا و په‌که‌که‌، سه‌دان گوندی هه‌رێمی کوردستان وێران بووه‌

کوردستان TV
#7
100%

پارێزگاری دهۆک داوا لەسوپای تورکیا و گه‌ریلاكانی پەکەکە دەکات، شەڕی ململانێكیان ببنه‌وه‌ ناو خاكی توركیا له‌وێ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن چتیر هاووڵاتیانی هه‌رێم نه‌بێته‌ قوربانی.

دكتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک لەپەیامێکدا ڕایگەیاند: به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی بۆمبارانكردنی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا سێ هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان به‌ ناوه‌كانی (سەفەر سەلیم، حەسەن سادق، موحسن سپێری) له‌سه‌ر زێدی خۆیان شه‌هیدبوون.

پارێزگاری دهۆک ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ ماوه‌ی 30 ساڵه‌ له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌، سه‌دان گوندی هه‌رێمی كوردستان وێران بووه‌ و به‌ ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی و له‌ زێدی باب و باپیرانیان ئاواره‌ بوونه‌.

دكتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک راشیگه‌یاند: لێره‌شه‌وه‌ داوا له‌ چه‌كدارانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا ده‌كه‌م كێشه‌ و ململانێكانتان ببنه‌وه‌ خاكی توركیا له‌وێ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌، چیتر نه‌بنه‌ ئێش و ده‌رده‌سه‌ری بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.

هاوكات ئه‌م په‌یامه‌ی پارێزگاری دهۆك دوای ئه‌مه‌ هات، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی سوپای توركیا سێ هاووڵاتی دانیشتوانی ناحیه‌ی دێره‌لووك شه‌هید بوون، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ته‌ره‌مه‌كانیان له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه‌ دۆزرانه‌وه‌.

deraluk

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.