دكتۆر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكوومهتی ههرێم رایگهیاند: مەسرور بارزانی، بڕیاردا خوێندنی کاکە حوسێن عەلی ئەو گەنجەی لە ئاڵۆزییەکانی کەلار بریندار بوو فەراهەم بکرێت .
لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێز مەسرور بارزانی، بڕیاردا خوێندنی کاکە حوسێن عەلی ئەو گەنجەی لە ئاڵۆزییەکانی کەلار بریندار بوو فەراهەم بکرێت و لەهەموو ڕووییەکەوە هاوکاری ئەو خانەوادەیە بکرێت بەمەبەستی ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبارتر بۆ کاکە حوسێن و خوشک و براکانی.
بەندە بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیم بەو خانەوادە بەڕێزە کرد و پاشان بەڕێز بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیانمان راسپارد بۆ جێبەجێکردنی رێکارە پێویستەکان و فەراهەمکردنی خوێندنی خێرا بۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.