Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 06:19

یاسای تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ ھەموار دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

بڕیارە یاسای تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ لە ھەرێمی کوردستان ھەموار بکرێتەوە و ئەندامێکی لیژنەی شارەوانییەکانی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ھۆکاری ھەموارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەھۆی قەدەغەی ھاتوچۆ و قەیرانی دارایی نەتوانراوە یاساکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.

زێدان برادۆستی، ئەندامی لیژنەی شارەوانییەکانی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئامادەکاری کراوە بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ لە ھەرێمی کوردستان، چونکە دوای پەسەندکردنی یاسای ژمارەی ٣ی ساڵی ٢٠١٩ تایبەت بە تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ وادەیەک دیاری کرا بۆ جێبەجێکردنی.

ئەندامەکەی لیژنەی شارەوانییەکان دەڵێت: کێشە لە ماددەکانی ٣ و ١٢ی یاسای تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆیە، چونکە تێدا ھاتووە لە ماوەی سێ ساڵدا پێویستە ھەموو خانووە زێدەڕۆکان تاپۆ بکرێن، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی قەدەغەی ھاتوچۆ و قەیرانەوە نەتوانراوە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و پێویستی بە ھەموارکردنەوەیە". برادۆستی جەختی کردەوە: "ھەموو ھاووڵاتییان نەیانتوانی داواکاری پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار بکەن، ئەمەیش وای کرد ھاووڵاتییان نەتوانن وەک پێویست سوودمەند بن لە یاساکە، چونکە بەگوێرەی یاساکە لە ماوەی شەش مانگدا داواکاری پێشکەش دەکرێت و دەبێت لە ماوەی سێ ساڵدا تەواو بکرێت و یاسا ماوەی تاپۆکردنی دیاری کردووە، دەمانەوێ ئەو دوو بڕگەیە ھەموار بکەینەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.