Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 05:29

په‌یامێک له‌ سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه‌ پێش هه‌موو شتێك هاوخه‌می ئه‌و بارگرانییه‌ن، كه‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕن، سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتیشی:  ئێمه‌ وه‌كو ساڵانی پێشووته‌ ئه‌گه‌ر قه‌رز بكه‌ین، قه‌رز بكه‌ین كێ ئه‌م قه‌رزانه‌ ده‌داته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌و توندوتیژیانه‌ی له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی شار و شارۆچكه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین روویدا، به‌رێز مەسرور بارزانى لە پەیامێکدا بۆ خۆپیشانده‌ران له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆى لە تویتەر : به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك گله‌ییمان له‌ راده‌ربڕین و داواكردنی مافه‌كانی خۆیان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ نییه‌، به‌ڵام من با پرسیارێك بكه‌م، ئه‌وه‌ی له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ روویدا، له‌سه‌ره‌تاوه‌ قه‌ول بوو به‌و شێوه‌یه و به‌ره‌و توندوتیژی بڕوات؟، ئه‌مه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی هاووڵاتیانی كوردستان ناكات و نه‌ موچه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و نه‌ مافه‌ ره‌واكانی خه‌ڵكیش ده‌هێنێته‌ دی.

 

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.