په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له گوندی سه‌رگه‌لێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی پشكنینی پێشمه‌رگه.
له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسی ناوچه‌ی دێره‌لووكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به داخه‌وه له هێره‌شه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له نزیک گوندێ سەرگەلێ، پێشمه‌رگه‌یه‌ك دوای برینداربوونی سه‌ره‌له‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌هید بوو.
شایه‌نی باسه مانگی رابردووش لە ده‌ڤه‌ری سنووری پارێزگای دھۆك گه‌ریلاكانی پەكەكە چەندین ھێرشیان كردە سەر ھێزی پێشمەرگەی كوردستان و پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو یه‌كی دیكه‌ش برینداربوو.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.