Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 02:18

دوایین زانیاری سه‌باره‌ت به‌ کۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی هه‌رێم و به‌غدا

کوردستان TV
#7
100%


شاندیكی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی چه‌ند رۆژه‌ له‌ به‌غدایه‌ و له‌باره‌ی بودجه‌ و مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومە‌تی عێراق كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.

شانده‌كه‌ دوێنێش له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و نه‌وت به‌ به‌شداری كۆمپانیای سۆمۆ كۆببووه‌وه‌.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشوازی لە شاندی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی کردووە، لەکۆبوونەوەیەکدا ھەردوولا پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکردووە.

دكتۆر عه‌لا مه‌كی سه‌ركرده‌ی سوننـه‌ و ئه‌ندامی پارتی نیشتمانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌یاد عه‌لاوی به‌ وشه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌، ھه‌رێم و به‌غدا زۆر له‌یه‌ك نزیك بوون، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا پێشان داوه‌، ئێسته‌ كه‌شه‌كه‌ش بۆ دانوستان له‌باره‌، بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ ھه‌رێم و به‌غدا ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن، چونكه‌ ده‌زانن كێشه‌ ھه‌بێت سه‌قامگیری دروست نابێت.

دكتۆر عه‌لا مه‌كی گوتی، ھه‌رچه‌نده‌ من ئه‌مجاره‌ گه‌شبینم كه‌ ھه‌ردوو حكوومه‌ت ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن و كۆتایی به‌و كێشانه‌ دێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌كرێت و كێشه‌كان به‌رده‌وام بن، سه‌قامگیریش له‌ عێراق به‌دی نایه‌ت.

ئه‌وه‌شی گوت، ھه‌رێمی كوردستان ڕژده‌ و ئاماده‌یی خۆی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا پێشان داوه‌ و پێویسته‌ حكوومه‌تی عێراقیش به‌ھه‌مانشێوه‌ بێت و ھه‌ڵوێستی نه‌رێنی نه‌بێت، ئاماده‌ بێت بۆ رێككه‌وتن و بیانوو نه‌گرێت، چونكه‌ ناكرێ چیتر ئه‌و كێشانه‌ به‌ ھه‌ڵپه‌سێراوی بمێننه‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.