Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 02:56

نێردەی تایبەتی ئه‌مه‌ریکا بۆ سوریا پەیوەندی بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەکات

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەت رایگه‌یاند: پێویستە ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە ژێر هەژمونی پەکەکە بێتە دەرەوە و نابێت چیتر ڕێگە بدرێت پەکەکە سوود لەو هاوکاریانە وەربگرن کە پێشکەشی ھەسەدە دەکرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/12/14 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جۆیل رەیبێرن نێردەی تایبەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سوریا پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی دۆخی سوریا کرا ، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەبوونی گفتوگۆی ئاشتیانە لە نێوان لایەنە کوردییەکانی سوریا کردەوە لە پێناو پەرەدان بە ئازادی و فرەلایەنی سیاسیی و هاوبەشیکردن لە دەسەڵاتدا، هاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە تیرۆریستانی داعش هێشتاش مایەی هەڕەشەن.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە هێرشی شەوی ڕابردووی چەکدارانی پەکەکە کرد بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە دەڤەری ئامێدی و بە تووندی هێرشەکەی سەرکۆنە کرد.

ڕوونیشیکردەوە کە لەم ماوەیەدا، سێ پێشمەرگە و کارمەندی ئاسایش، لە سەر دەستی چەکدارانی پەکەکەوە شەهید کراون، هۆشداریشیدا کە ئەم هێرشانەی پەکەکە و هەوڵەکانیان بۆ دەستێوەردان و خۆخزاندنە نێو خۆپێشاندانی ئاشتییانەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، هەڕەشە لە سەقامگیریی ناوچەکە دەکات.

هەروەها جەختی کردەوە کە پێویستە ھێزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە ) لە ژێر هەژمونی پەکەکە بێتە دەرەوە و نابێت چیتر ڕێگە بدرێت پەکەکە سوود لەو هاوکاریانە وەربگرن کە پێشکەشی ھەسەدە دەکرێن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.