له چه‌مچه‌ماڵ ته‌قه له لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا، ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام بوو.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له سێ لاوه به چه‌كی كلاشینكۆف و بیكه‌یسی ته‌قه له باره‌گای لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه و ته‌قه‌كردنه‌كه ته‌نها زیانی ماددی هه‌بووه و زیانی گیانی نه‌بوو .
دواتریش دیسان ده‌ست به ته‌قه‌كردن له باره‌گای لقی 19ی پارتی كرایه‌وه و ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام بوو .
هاوكات یوسف ئه‌نۆر وته‌بێژی لقی 19ی له چه‌مچه‌ماڵ به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌داین لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ن و ته‌قه‌كه‌ره‌كان ئاشكرا بكه‌ن و ده‌ستگیریان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.