Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:09

ئەمریکا.. دەستکرا بە پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە هاووڵاتییان

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ لە ئەمریکا دەست بە پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە هاووڵاتییان کرا و یەکەم کەسیش کە ڤاکسینەکەی وەرگرت پەرستارێکی چاودێریی چڕە لە سەنتەری پزیشکیی جووی لۆنگ ئایسلاند، دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکەش گوتی هەست بە ژیانەوە دەکه‌م.

ئەو پەرستارە ناوی ساندرا لیندسی-یە، دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەنتەرێکی پزیشکیی نیویۆرک گوتی: ئەمڕۆ هەست بە ئومێد دەکەم و ژیامەوە، هیوادارم ئەمە سەرەتای کۆتایی ئەم سەردەمە زۆر بەئازارەی مێژوومان بێت، دەمەوێت خەڵک دڵنیا بکەمەوە کە ڤاکسینەکە سەلامەتە، ئێمە لەناو پەتایەکداین، هەربۆیە دەبێت هەریەکەمان ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدەین.

ئەو پەرستارە باسی لەوە کرد، ئەزموونی وەرگرتنی ڤاکسینەکە هیچ جیاوازییەکی نەبووە لەگەڵ وەرگرتنی هەر ڤاکسینێکی دیکە، گوتیشی: ىسوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە بەرەی پێشەوە بوون،  جگە لە ئەمریکا چەند وڵاتێکی دیکە ڤاکسینی کۆرۆنایان پەسند کردووە، لەنێویاندا بەریتانیا کە هەفتەی رابردوو دەستیکرد بە پێدانی ڤاکسینەکە بە هاووڵاتییانی. نزیکەی سێ ملیۆن لە ڤاکسینی فایزەر و بایۆنتێک لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دەگەنە شه‌سه‌ت و سی و شه‌ش ناوچە، کارمەندانی تەندروستیش لەپێشترین کەسن بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.