Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:20

ئه‌مه‌ریکا به‌هۆی کڕینی سیستمی مووشه‌کی رووسی سزا به‌سه‌ر تورکیادا ده‌سه‌پێنێت

کوردستان TV
100%

مایك په‌مپێیۆ ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا سزا به‌سه‌ر ده‌زگایه‌كی حكومی توركیادا بسه‌پێنێت كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ كڕینی سیستمی مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی رووسی ئێس 400.

دوا به‌دوای لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریكا ، توركیا سه‌ركۆنه‌ی سزاكانی كردوو گوتی : داوا له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین به‌م بڕیاره‌ ناحه‌قه‌دا بچێته‌وه‌ و دووباره‌ ئاماده‌یی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كه‌ له‌ڕێی گفتوگۆ و دیبلۆماسییه‌وه‌.

هاوكات ڕوسیا-ش سه‌ركۆنه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكای كردوو و گوتی : بڕیارێكی نایاساییه‌.

په‌مپێیۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی:  ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی ئه‌مڕۆ گیرانه‌به‌ر په‌یامێكی ڕوون و ئاشكرایه‌ و تیایدا ده‌ریده‌خات ئه‌مه‌ریكا ( یاسای ئه‌مه‌ریكی ) به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو جێبه‌جێ ده‌كات و چاوپۆشی له‌ هیچ گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كه‌رتی به‌رگری و هه‌واڵگری ڕوسیادا ناكات.

هه‌روه‌ها محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئاشكرایكرد كه ‌به‌ توندیی سه‌ركۆنه‌ی سزا تاكلایه‌نه‌كانی ئه‌مریكا له‌دژی توركيا ده‌كه‌ن .  

ژێده‌ر/ فرانس پرێس+ ده‌نگی ئه‌مریكا

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.