ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شنۆ دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه ، كه‌دوێنێ دووشه‌ممه 14 ى 12 ى 2020 ، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ڕەحمان یووسفی خەڵکی گوندی“سەوجە“ و کەماڵ قۆیتاس خەڵکی گوندی ”چەشمەگۆل“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندووه، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری و پڕوپاگەندە بۆ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون.
هه‌روه‌ها ڕاشیدهگهیهنن ، كه ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.