جیانی ئینفانتینۆی سویسری و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئیمارات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌رزشی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
ئینفانتینۆ دوو ڕۆژ له ئیمارات ده‌مێنێته‌وه‌و ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی، سه‌رپه‌رشتیكردنی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنی وه‌رزشی و مێژوویی بوو كه له‌نێوان به‌رپرسانی وه‌رزشی ئیمارات و ئیسرائیل له چوارچێوه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌فه‌رمی واژووكرا، هه‌ریه‌ك له ڕاشد بن حه‌مید نعێمی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیمارات و ئۆرین حه‌سون سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسرائیل ڕێككهوتنامهكهیان واژووكرد.
به‌پێی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه، هه‌ردوو وڵات هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن له ڕووی سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموون و شاره‌زایی یه‌كدی و ڕێكخستنی پێشبڕكێی وه‌رزشی هاوبه‌ش و ئه‌نجامدانی یاری دۆستانه له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی هه‌ردوو وڵات و خولی ڕاهێنان و مه‌شقی تیپه وه‌رزشیه‌كان.
له بیستوحه‌وتی ئه‌م مانگه‌شدا له شاری دوبه‌ی وڵاتی ئیمارات كۆنگره‌ی وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌رزشی دوبه‌ی به دروشمی (تۆپی پێ له لوتكه‌دا) به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.