سوپای عێراق راگه‌یاند، پێنج بۆمبی چێنراو له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی باشوور و رۆژئاوای به‌غدا ته‌قیونه‌ته‌وه كه سیانیان دوكانه‌كانی مهیفرۆشتنیان كردووه‌ته ئامانج.
له‌مباره‌یه‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه تیمه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب، بۆمبكێیان له شه‌قامی پزیشكان رۆژئاوای به‌غدا پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه ھه‌ر له شه‌قامی پزیشكان رۆژئاوای به‌غدا، بۆمبێكی چێنراو كه له نزیك دوكانێكی مه‌یفرۆشتن داندرابوو، ته‌قیوه‌ته‌وه و ته‌نھا زیانی مادده‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، دوو بۆمبی دیكه‌ی چێنراو له ناوچه‌كانی دۆره و عامرییه باشووری به‌غدا له به‌رده‌م دوو دوكانی مه‌یفرۆشتن ته‌قیونه‌ته‌وه كه ئه‌وانیش ته‌نھا زیانی مادده‌یان ھه‌بووه.
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه بۆمبێكی دیكه به ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتییه‌ك لێكندرابوو له ناوچه‌ی عه‌دل رۆژئاوای به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌یش ته‌نھا زیانی مادده‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.