به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometers" تا ئێستا له جیهاندا، ٧٣ ملیۆن و ٧٩ هه‌زار و ٢٤٢ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به تۆماركردنی ١٦ ملیۆن و ٨٧٠ هه‌زار و ٢٨ حاڵه‌ت له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می جیهاندایه.
دوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ریه‌كه له هیندستان، به نۆ ملیۆن و ٩٠٦ هه‌زار و ٤٨٤ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل به شه‌ش ملیۆن و ٩٢٧ هه‌زار و ١٤٥ حاڵه‌ت، رووسیا به دوو ملیۆن و ٦٨١ هه‌زار و ٢٥٦ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا به دوو ملیۆن و ٣٧٩ هه‌زار و ٩١٥ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا به یه‌ك ملیۆن و ٨٦٩ هه‌زار و ٦٦٦ حاڵه‌ت، توركیا به یه‌ك ملیۆن و ٨٦٦ هه‌زار و ٣٤٥ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا به یه‌ك ملیۆن و ٨٥٥ هه‌زار و ٧٣٧ حاڵه‌ت، ئیسپانیا به یه‌ك ملیۆن و ٧٦٢ هه‌زار و ٣٦ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین به یه‌ك ملیۆن و ٤٩٨ هه‌زار و ١٦٠ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا به یه‌ك ملیۆن و ٤٢٥ هه‌زار و ٧٧٤ حاڵه‌ت و ئه‌ڵمانیا به یه‌ك ملیۆن و ٣٥٧ هه‌زار و ١٤١ حاڵه‌ت دێن.
تا ئێستاش به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه یه‌ك ملیۆن و ٦٢٥ هه‌زار و ٩٠٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٥١ ملیۆن و ١٥٣ هه‌زار و ٢٩٨ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.