زانكۆی ستانفۆردی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی سێ توێژه‌ری كورد له بواره‌كانی زه‌ویناسی و كۆمپیوته‌ری خستۆته نێو لیستی كاریگه‌رترین زاناكانی جیهان.
ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و سێ توێژه‌ری كورد له بواره‌كانی زه‌ویناسی و كۆمپیوته‌ر له لیستی كاریگه‌رترین زاناكانی جیهان ، ده‌نگۆ و سه‌دایه‌كی گه‌وره‌ی له سه‌ر ئاستی جیهان داوه‌ته‌وه ، كه له‌لایه‌ن زانكۆی هه‌ره به‌ناوبانگی ئه‌مریكی، ستانفۆرد ئاماده كراوه.
شایانی باسه هه‌ر سێ پرۆفیسۆره كورده‌كه له بنه‌ڕه‌تدا له زانكۆی ئوپسالای سویدییه‌وه چوونه‌ته ناو جیهانی زانست و خولیای توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی بوونه كه‌پێكهاتوون له: (پرۆفیسۆر سه‌عدون موراد، ئێستا له زانكۆی خه‌لیفه‌یه له ئه‌بوزه‌بی، پرۆفیسۆری زه‌ویناسییه)،(پرۆفیسۆر ھێمن كۆیی، پرۆفیسۆری زه‌ویناسییه له زانكۆی ئوپسالا)،(په‌رۆش عه‌بدوڵڵا، پرۆفیسۆری بواری كۆمپیوته‌ره له زانكۆی ئوپسالا).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.