کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر پەیامێکی لەبارەی گیان لەدەستدانی پێشمەرگەیەکی هێزی ڕۆژ لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکەدا بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لەهەولێر ڕایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی مولازمی یەکەم عەبدولڕەحمان ئەمین دەکەین کە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە لەنزیک ئامێدی سەر بەپارێزگای دهۆک گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئازایەتی و دڵسۆزیی مولازم عەبدولڕەحمان بۆ ئەرکەکانی مایەی شانازیە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان.
دوێنێ دووشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە گیانلەدەسیدانی پێشمەرگەیەکی پشتڕاستکردەوە کە ناوی جاهید عەبدولڕەحمان بە پلەی مولازمی یەكەم و سەربە هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.