Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 02:33

نووسینگه‌ی نێچیرڤان بارزانی ڕووداوه‌کانی کەرکووک و ئاساییکردنەوەی دۆخی شاره‌که‌ تاوتوێ ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

نووسینگه‌ی جێگری سەرۆک له‌گه‌ڵ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی كۆده‌بێته‌وه‌
 
ئەمڕۆ سێشەممە 15/ 12/ 2020 نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بەرپرس و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک ـ گەرمیانی پارتی کرد.

دواتر له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ته‌ها به‌رواری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌، به‌ناوی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی به‌خێرهاتنی میوانانی كرد و سڵاو و ڕێزی به‌ڕێزیانی به‌ ئاماده‌بووان ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها داوای له‌ د. کەمال کەرکووکی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك ـ گه‌رمیانی پارتی كرد سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ بكات.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێزیان سوپاسی نووسینگەی جێگری سەرۆک کرد بۆ ڕێكخستنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌‌ و تیشکی خستە سەر چه‌ند بابه‌تێك، له‌وانه‌ باروودۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ناوچەکە، پێشهات و ڕووداوه‌كانی کەرکووک و ئاساییکردنەوەی دۆخی شاره‌كه‌، دۆخی ئاواره‌كان و ڕه‌وشی ئەو ناوچانەی ڕووبەڕووی تەعریب بوونەتەوە، كار و چالاكییه‌كانی ڕێکخستنەکانی پارتی لە سنووەکەدا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری و ڕۆڵ و په‌رۆشیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ شاری کەرکووک و کەرکووکیەکان.

دواتر بەڕێز تەها بەرواری له‌ وته‌یه‌كدا باسی‌ ڕۆڵی سەرۆکی هەرێمی كوردستان له‌ ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بەمەبەستی هێورکردنەوەی دۆخی سیاسیی هه‌رێم، په‌رۆشیی جه‌نابیان بۆ پاراستنی تەبایی و یەکڕیزی و پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی كه‌ركووك و به‌دواداچوونی دۆخی ئاواره‌كان، كرد.‌

هه‌روه‌ها کار و چالاکییەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک ـ گەرمیانی پارتی له‌ سەرخستنی پرۆگرامی پارتی، خزمەتکردنی پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی سنووره‌كه‌ به‌رز نرخاند و پشتگیریی نووسینگەی جێگری سەرۆکی بۆ چالاكییه‌كانیان دووپات كرده‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.