دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی رایگه‌یاند: له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری سه‌رووی ملیۆنك دۆنم زه‌وی له كورد و توركمان ساندراوه‌ته‌وه دراوه به عه‌ره‌ب، سه‌باره‌ت به دروستكردنی حه‌شدی كوردی گوتیشی: ئه‌و فه‌وجه‌ی راگه‌یه‌ندرا، له‌لایه‌ن كه‌سێك به‌پێی مادده‌ی 444 له هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه، له ژێره‌وه ده‌ستی له‌ولا له‌ولا تێكه‌ڵ كردووه، به‌ڵێنی فه‌وجێكیان پێداوه.
سه‌باره‌ت به ته‌عریبكردنی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركرایه‌تی كه‌ركووك گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، به كه‌ناڵی كوردستان بیست و چواری رایگه‌یاند: هه‌موومان ده‌زانین ئه‌و ناوچانه ئه‌سه‌ڵدا خاكی كوردستانه‌و دانیشتوانه‌كه‌شی خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی كوردستانن، له زه‌مانی رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام به بریاری مه‌رسوومی زه‌ویان له كورد ده‌سانده‌وه عه‌ره‌بایان ده‌هێنا له‌وێ نیشته‌جێیان ده‌كرد.
كه‌مال كه‌ركووكی گوتیشی: له ساڵی 1994 بریارێكیان ده‌ركرد هه‌ر زه‌وییه‌ك ئی عه‌ره‌ب نییه، به خاون بكرێت، له كه‌ركووك ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی په‌لكانه‌و سه‌ڕگه‌ران و له‌و شوێنانه یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار دۆنم زه‌وی كورد و توركمان له خاوه‌نه‌كانیان ساندۆته‌وه دایانه عه‌ره‌ب.
دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی گوتیشی: ئێستا پارێزگارێكی سه‌پێندراویان له كه‌ركووك به نایاسایی و ناده‌ستووری داناوه، به پێكهاتن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازانه له‌و ناوچه‌ن و به هه‌ر رێگایه‌ك بێت یه‌كتریان رازی كردووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن جارێكی دیكه خاكی كورد، له كورد بسێنه‌وه خاكی توركمانیش به داگیركاری ماوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه ده‌ستی خه‌ڵكانی تریشی تیا بێت بۆ ته‌عریب، ئه‌ویش له ئاینده ڕوون ده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به دروستكردنی جاشی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ته‌عریب له كه‌ركووك ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم، كه‌مال كه‌ركووكی رایگه‌یاند: ره‌حمه‌ت له جاش به‌داخه‌وه ناوه‌كه‌ی به‌ددناوه، ئه‌وانه خیانه‌تكارن، خیانه‌تكارێكی گه‌لێكی گه‌وره خیانه‌تكاری دژ به گه‌ل و خاكی كوردستان ئه‌مانه گه‌لی كوردستان لێ یان خۆش نابێت.
دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی گوتیشی: ئه‌و فه‌وجه‌ی راگه‌یه‌ندرا كه له‌لایه‌ن كه‌سێك به‌پێی مادده‌ی 444 له هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه، له ژێره‌وه ده‌ستی له‌ولا له‌ولا تێكه‌ڵ كردووه، به‌ڵێنی فه‌وجێكیان پێداوه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی عێراق په‌یوه‌ندی كرد، خۆیان لێ بێ به‌ری كرد و گوتیان نه ئێمه ئاگامان لێییه نه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه، له‌وانه‌یه له‌م ئاڵۆزییه‌ی له عێراق هه‌یه لایه‌نێك ده‌ستی تێدابێت بۆ دروستیكردنی ئه‌م فه‌وجه، به‌ڵام شكستیان له ئێستاوه دیاره، وه ئاینده‌شیان زۆر خه‌راپ ده‌بێت، بۆیه ئێمه لێره‌وه داوا له هه‌موو رۆڵه‌یه‌كی كورد و كوردستانی دڵسۆز ده‌كه‌ین نه‌چنه ئه‌و خه‌نده‌قه‌وه، چونكه خه‌نده‌قی خیانه‌ته.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.