ئافرهتێكی لاوی خەڵکی شاری دێولانی پارێزگای سنە بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه، کاتژمێر 9ی شەوی دووشەممە ئافرهتێكی تەمەن 21ساڵی خەڵکی گوندی (تیلەکۆ)ی سەر بە شاری دێولان بە ناوی (ئازادە مروەتی)، بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دێولانەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووه ، ئازادە مروەتی بە زەبری چوار چەقۆ کە لە لایەن هاوژینەکەیەوە کە لە جەستەی دراوە، کوژراوە.
ڕاشیگهیاندووه ، ئازادە لەگەڵ هاوژینەکەی خزمایەتییان هەبووە و چەند مانگ لەمەوبەر ژیانی هاوبەشیان دەست پێ کردووە.
ههنگاو ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات ، كه هاوژینی ئەو ئافرهته کە هێشتا ناسنامەی ئاشکرا نەبووە، بریندار بووە ئەو شەوی ڕابردوو وتبووی دوو پیاو ژنەکەمیان کوشتووە و خۆمیان بریندار کردووە، بەڵام ئەمڕۆ دانی پێدا ناوە کە خۆی ئازادەی کوشتووە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.