Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:32

هونەرمەندی ناوداری  کورد غازی بامەڕنی کۆچی دوایی کرد

لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو  چەندین شاکاری شانۆیی خستۆتە سەرخەرمانی ھونەری کوردی
کوردستان TV
100%

هونەرمەندی ناوداری کورد غازی بامەڕنی  لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا به‌ هۆی نه‌خۆشی گیانی لە دەستدا.
 
هونەرمەندی ناودار غازی بامەڕنی بە مامۆستای هونەر، بەتایبەتی شانۆی کوردی دادەنرێت کە زیاتر لە 50 ساڵە لەبوارەدا کاردەکات و نەوە بە نەوە لێوەی فێردەبن.
 
هونەرمەندغازی بامەڕنی بەشداری لە نواندن و دەرهێنان و چەندان بواری تری ئەو هونەرەدا کردووەو، هونەرمەندانی گەنج لێوەی فێربوون.


ھونەرمەند ودەرھێنەری شانۆ غازی بامەرنی تەمەنی بۆ ھونەری کوردی بەخشی و لەسەرجەم شارو شارۆچکەکامی کوردستان لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو  چەندین شاکاری شانۆیی خستۆتە سەرخەرمانی ھونەری کوردی ھەروەھا لە تاراوگەش ھونەرمەندیکی چالاک بوو لەپاش گەرانەوەی بۆ کوردستان لەشاری دھۆک و زانکۆی دھۆک بەردەوا م بوو لەخزمەت کردن ھەتا دواساتەکانی ژیانی.

ktv
 هونەرمەندو دەرهێنەرو شانۆکاری قەدرگران  مامۆستا (غازی بامەڕنی)، هەمیشە ناوو یادت لە نێو مێژووی هونەری کوردی درەوشاوەو ورشەدارە.

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.