Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:56

ژەنیاری بەناوبانگی کورد قادر قادری کۆچی دوایی کرد

لە تەمەنی مێرمنداڵییەوە دەستی بە ژەنینی ئامێرەکانی زەرب، نایە، دووزەلە و زوڕنا کردووە
کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 16-12-2020 ژنیاری ناوداری كورد قادر قادری ناسراو بە (قودرەت ئاغایی)، لە شاری مەهاباد بەهۆی نەخۆشی كۆرۆنا  کۆچی دوایی کردووە.

 

قادر قادری ناسراو بە (قودرەت) ئاغایی لە تەمەنی مێرمنداڵییەوە دەستی بە ژەنینی ئامێرەکانی زەرب، نایە، دووزەلە و زوڕنا کردووە، لە ماوەی تەمەنیدا لە زۆربەی فێستیڤاڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەشداری بووە ، بڕیارە  تەرمەکەی لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی مەهاباد بە خاک بسپێردرێ. 

 

ئەو هونەرمەندە ژەنیاری بۆ هونەرمەندان حەسەن زیرەک، محەممەد ماملێ، سەید محەممەد سەفایی و زۆربەی هونەرمەندانی سەردمی خۆیان کردووە. هونەرمەند قودرەت ئاغایی لە تەمەنی مێرمنداڵێیەوە دەستی بە ژەنینی ئامێرەکانی زەرب، نایە، تووزەلە و زوڕنا کردووە، لە ماوەی تەمەنیدا لە زۆربەی فێستیڤاڵەکان بەشداری کردووە و وەک هونەرمەندێکی بەتوانا ڕێزی لێ گیراوە.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.