Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 02:43

شاندی هه‌رێم له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له‌ کۆبوونه‌وه‌دان

کوردستان TV
#7
100%

کەمێک پێش ئێستا شاندی دانوسانكاری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ شاندی دانوسانكاری هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌دان، چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و پرسی بودجه‌ی هه‌رێم تاوتوێ ده‌كه‌ن.

دواتر شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی  لەگەڵ لیژنەی تایبەتمەندەکان و بەشێک لەپەرلەمانتاران كۆده‌بێته‌وه‌.

ئامانجی کۆبوونەوەکەش پێدانی سەرنج و تێبینی نوێنەرانی فراکسیۆنە جیاوازەکانە لەسەر رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان ڕواندزی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.