Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:05

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا خۆی کەرەنتین کرد

کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بەهۆی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا خۆی كەرەنتین كرد.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوای تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ  به‌ركه‌وته‌یه‌كی تووشبووی كۆرۆنادا ھەبووە، بڕیاریدا بۆ ماوەی چەند رۆژێك خۆی کەرەنتین بکات.

بڕیارەکەش پابەندبوونە بە رێنماییە تەندروستییەکانی وڵاتەکەیان بۆ کۆنتڕۆڵکردن و خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا.

وتەبێژێک بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، پشکنینەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا نێگەتیڤ بووە و پزیشکەکان پشکنینی دیکەی بۆ ئەنجام دەدەنەوە.

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.