Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 00:55

لیزا فه‌له‌که‌دین: هه‌رکاتێ کازمی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم بریار بدات فشاری بۆ دروست ده‌کرێت

کوردستان TV
#7
100%

به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌و كێشانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه‌تی ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه‌ شاندی دانوستاندنكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدایه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ رێككه‌وتنێك‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی په‌رله‌مانتاری كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ، كه‌ لایەنە سیاسیەکانی عێراق کێشەی زیاتر لەگەڵ هەرێمی کوردستان دروست دەکەن و نایانەوێت گرفتەکانی چه‌ند ساڵی رابردوو لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن.

لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی په‌رله‌مانتاری كوردستان ده‌ڵێت هه‌ر كاتێك مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بیه‌وێت بڕیارێك له‌باره‌ی چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان بهاوێژێت ئه‌وا له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ فشاری بۆ دروست ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر بڕیار له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان بدات هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن متمانه‌ی لێ بستێننه‌وه‌‌.    

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.