دوو هاوڵاتی دیکەی كورد لە شاری شنۆی رۆژههڵاتی كوردستان دەستبەسەر کران، بەمەش ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ئەو شارە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا گەیشتە چوار کەس.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه ، كه ڕۆژی سێشەممە 15ی 12 ى 2020، دوو هاوڵاتی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ئومید مەعرووف و محەمەد خالید حەمزەپوور، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شاره دەستبەسەر کراون.
ههنگاو ڕاشیگهیاندووه ، كه لەلایەکەی دیکەوە و رۆژی رابردوو، دوو هاوڵاتی دیکە بە ناوەکانی رەحمان یووسفی و کەماڵ قۆیتاس، بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون.
سەرچاوەکان رایانگەیاندووە کە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستبەسەر کراوەکان زۆرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.