شاندێكی ناوەندی ڕەوەندی كورد لە سوید، لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان سەردانی پەرلەمانی سویدیان کرد، لەو دیدارەدا شاندی ناوبراو چاویان بە بەرێز فرێدریک مالم، بەرپرسی نێتوەرکی پەرلەمانتاری سوید-کوردستان، کەوت.
لەم کۆبوونەوەیەدا باس لە چەندین پرسی گرینگ کرا، مافی ڕەوای گەلی کورد بۆ سەربەخۆیی و پێویستی پشتیوانی هەرچی زیاتری سوید لە گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان تهوهرێكی دیكهی دیدارهكه بوو، کە بارودۆخێکی نالەباری لەلایەن وڵاتانی ناوچە بەسەردا سەپاوە، بە تایبەتی داوای پشتیوانی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان کرا، کە وڵاتانی ناوچە لەم ماوەی ئاخردا چالاکانەتر لە جاران لە هەوڵی شێواندنی ئەمن و ئاسایشی دان.
بژی خەباتی گەلی کورد بۆ ئازادی
بەڵێ بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.