Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:57

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و جۆ بایدن ڤاکسینی کۆرۆنا وه‌رده‌گرن

کوردستان TV
100%

کۆشکی سپی رایگەیاند: ئه‌مرۆ هەینی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڤاکسینی كۆرۆنا وەردەگرێت، هەفتەی داهاتووش جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا به‌ ڤاكسینه‌كه‌ ده‌كوترێت.

کەیلی ماکینانی، سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی رایگەیاند: رۆژی هەینی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڤاکسین وەردەگرێت.

هەفتەی داهاتووش جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا به‌ ڤاكسینی کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک ده‌كوترێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌، بایدن گوتی: نامەوێت نۆرەبڕی بکەم، بەڵام دەمەوێت بە ئەمریکییەکانی نیشانبدەین کە ئەم ڤاکسینە سەلامەتە.

پێشترش مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا وتبوی: من چاوەڕێدەکەم لە چەند رۆژی داهاتوودا ڤاکسینەکە وەربگرم بەبێ هیچ دوودڵییەک، خەڵکی ئەمریکا دەتوانن متمانە بەوە بکەن لەکاتێکدا کە بەخێرایی بڕیار دەدەین، لە هەمان کاتدا سازش بە یاساکانی سەلامەتییەوە ناکەین.

وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن سەرکردەکانەوە بەشێکە لە پرۆگرامی ئیدارەی ئەمریکا لەژێر ناویشانی پلانی رووبەڕووبونەوەی تیرۆریزم و پەتای کۆرۆنا، کە هەروو دووکیان هەڕەشەن بۆ سەر ئەمریکا و سەرکردەکانی.

ئەم هەفتەیە ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئەمریکا بەسەر پزیشک و پەرستار و تیمەکانی پێشەوەی شەڕی کۆرۆنا دابەشکرا، لەگەڵ هەندێک لە چاودێرانی خانەی بەساڵاچووان و کەسانی بەتەمەن.

بەرپرسانی ئەمریکی دەیانەوێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە دوو ملیۆن و نۆسه‌د هه‌زار کەس لە ئەمریکا ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک وەربگرن. بەڵام خەڵک نیگەرانن لەوەی کە ڤاکسینەکە لێکەوتەی خراپی تەندروستی هەبێت، بۆیە دوو دڵن لە وەرگرتنی ڤاکسین.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.