Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:47

رۆیته‌رز: وەزیری ناوخۆی ئەمریکا تووشی په‌تای کۆرۆنا بوو

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هه‌واڵگه‌ری رۆیته‌رز له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردوته‌وه‌، دەیڤید بێرنهارت وەزیری ناوخۆی ئەمریکا تووشی په‌تای کۆرۆنا بووه‌.

لای خۆششیه‌وه‌ وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا هه‌واڵه‌كه‌ی پشتراستكرده‌وه‌ ‌و رایگه‌یاند: پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ دەیڤید بێرنهارت كرابوو، دوێنی ئه‌نجامی به‌ پوزه‌تیڤ ده‌رچوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وشداوه‌، له‌ ئێستادا بێرنهارت له‌ كه‌ره‌نتینه‌دایه‌و به‌رده‌وامه‌ له‌ تێپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی.

ئه‌مه‌ دوای رۆژێك دێت كه‌ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دوای ئەوەی به‌ركه‌وتنی لەگەڵ تووشبوویەکی کۆرۆنادا هەبووه‌، خۆی کەرەنتین کرد، ‌ئێستاش لەلایەن تیمی پزیشکیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ لەنزیکەوە چاودێری دەکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.