دوا بە دوای هێرشه‌كانی یه‌په‌گه بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری سحێلا، لیژنەی كاروباری پێشمەرگە سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یی كرد.
دوا بە دوای پێکدادانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و یەپەگە لە سنووری سحێلا، رێڤنگ هرۆری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە بە یاوەری حیکمەت محمد ئەندامی لیژنەکە، بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی سحێلایان کرد، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە هۆکارەکانی دروست بوونی شەڕ و ئاڵۆزییەکان .
لەسەردانەکەیاندا شاندی لیژنەی پێشمەرگە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر هۆکارەکانی دروست بوونی شەڕ و گرژیەکان کرد و لە ئێستادا خۆشبەختانە گرژییەکان بەڕەو هێور بوونەوە دەچن.
لەدرێژەی سەردانەکەیاندا، لیژنەکە دەروازەی سێماڵکا و پێشخابووری بەسەرکردەوە، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئاسایی بوونەوەی رەوشی هاتووچۆ لەنێوان ئەو دەروازە سنوورییانەدا.
هه‌فته‌ی رابردوو چه‌كدارانی یه‌په‌گه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ویستیان سنووری خاكی هه‌رێمی كوردستان ببه‌زێنن، هێزی پێشمه‌ری كوردستانیش رووبه‌روویان بوونه‌وه هێرشه‌كانیان تێكشاند.
هه‌ر سه‌باره‌ت به هێره‌شه‌كانی یه‌په‌گه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئاسایشی نیشتمانی ، بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا ئەنجومەن تاوتوێی ئەو پەلامارە مەترسیدارەی چەکدارانی یەپەگەی کرد کە کراوەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لەسحێلا، مستەفا کازمی ستایشی هێزەکانی پێشمەرگە لەبەرپەرچدانەوەی پەلامارەکەی یەپەگە كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.