سهرلهبهیانی ئهمرۆ لە گەڕەکێكی شاری هەڵەبجە تەرمی دوو کەس لە ماڵێکدا دۆزرانەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكی شارەوانی شاری هەڵەبجە تەرمی دوو کەس لە ماڵێکدا دۆزرانەوە، به گوێرهی زانیارییهكان ئهو دوو كهسه به چهك كوژراون، یەکێک لە کوژراوەکانیش تەمەنی 40 ساڵە ، ئەوی دیکەشیان تەمەنی 22 ساڵە.
بەپێی زانیارییەکان، یهكێكیان تووشی کۆرۆنا بووە و لە ماڵی زاوایەکی کەرەنتین کراوە و چارەسەری پزیشکی وەرگرتووە.
هۆكاری تاوانەكە ڕوون نییە و لە ئێستادا تەرمی ئەو دوو کەسە بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر، رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە، هاوکات پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.