هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بكوژی ئەو دوو هاووڵاتییەی دەستگیركرد كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەكێكی هەڵەبجە تەرمەكانیان بەكوژراوی دۆزرابوونەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ موقەدەم بارزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێزهكانیان بکوژی دوو گەنجەکەی گەڕەکی شارەوانییان دەستگیرکردووە، دانی بەتاوانەکەیداوە ناوە و چۆنیتی کوشتنی دوو گەنجەکەشیان پێ دووبارە کردۆتەوە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە گوتی: توانرا به كهمتر له 12 كاتژمێر تاوانهكه ئاشكرا بكرێت بكوژ دهستگیر بكرێت و گوتیشی كاتژمێر 4ی بهرهبهیان تاوانهكهی ئهنجامدراوه، ئاماژەی بەوە کرد، ئەو کەسانەی کوژراون یەکێکیان خەزووری تۆمەتبارەکەیە و چەند رۆژێک پێشتر کێشەیەک لەنێوانیاندا روویداوە، بەهۆی رقی کۆنەوە کوشتوونی.
تۆمەتبارەکە ناوی (س.ر.ئ)ـە، تەمەنی 31 ساڵە و دووکانی مریشکی هەبووە لە پارێزگای هەڵەبجە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكی شارەوانی شاری هەڵەبجە تەرمی دوو کەس لە ماڵێکدا به كوژراوهیی دۆزرانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.