Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:24

له‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری عه‌نتاب ھه‌شت نه‌خۆش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان TV
100%

نوێكراوه‌ته‌وه‌ ..

له‌ به‌شی چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی عه‌نتاب، بوتڵێكی ئۆكسجین ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و بووه‌ ھۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر، له‌ ئاكامدا ھه‌شت نه‌خۆش گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سانكۆ له‌ شاری عه‌نتاب، ته‌قینه‌وه‌ی بتڵێكی ئۆكسجین كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ به‌شی چاودێری چڕی توشبووانی كۆرۆنا، بتڵێكی ئۆكسجین ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌ھۆیه‌وه‌ ئاگر كه‌وتوه‌ته‌وه‌.

22

له‌ ئه‌نجامی ھه‌وڵی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌دا ئاگره‌كه‌ به‌خێرایی كۆنتڕۆڵ كراوه‌، به‌ڵام به‌ھۆی ئاگره‌كه‌وه‌ ھه‌شت نه‌خۆش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ ۱٤ نه‌خۆشی دیكه‌ی به‌شی چاودێری چڕ، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه‌ كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

333

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.