Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 21:38

ڕادارێکی نوێ بۆ تۆمارکردنی سه‌رپێچیه‌کان له‌جیهاندا ده‌خرێته‌ کار

کوردستان TV
100%


له‌هه‌وڵێكی نوێدا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ‌و تۆماركردنی سه‌رپێچی شۆفێران، به‌ریتانیا ڕادارێكی نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌دووری سه‌دان مه‌تره‌وه‌ وێنه‌ی تابلۆی یٔۆتۆمبێل ده‌خوێنێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی بێ وێنه‌ كارده‌كات به‌جۆرێك ته‌نانه‌ت له‌تاریكترین كاته‌كانی شه‌ودا، وێنه‌ی تابلۆی یٔۆتۆمبێل ده‌گرێت‌و سه‌رپێچی تۆمار ده‌كات. 

ڕۆژنامه‌ی (سه‌ن)ی به‌ریتانی له‌ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ڕاداری خاوه‌ن كامێره‌ی سه‌وزی نوێی ناجێگیر، كه‌ نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ نزیكه‌ی (10) هه‌زار پاوه‌ند واته‌ نزیكه‌ی (13) هه‌زار دۆلار، له‌توانایدایه‌ ماركه‌‌و جۆر‌و مۆدێل‌و ژماره‌ی تابلۆی یٔۆتۆمبێل، له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا دیاریبكات. 

ڕاداره‌كه‌ به‌توانایه‌كی زۆر كارده‌كات‌و له‌دووری (762) مه‌تره‌وه‌ سه‌رپێچی یٔۆتۆمبێل تۆمار ده‌كات‌و تاریكی شه‌ویش كار له‌یٔه‌دای یٔه‌م جۆره‌ ڕاداره‌ نوێیه‌ ناكات‌و سه‌رپێچیه‌كان تۆمار ده‌كات. 

دوای تۆماركردنی سه‌رپێچی، ڕاداره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی یٔۆتۆماتیك وێنه‌كان ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ به‌شی داتای سه‌رپێچی‌و غه‌رامه‌كان، له‌پێناو تۆماركردنی سه‌رپێچیه‌كه‌، له‌سه‌ر شۆفێری سه‌رپێچیكار، یٔه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێویست به‌كارمه‌ندی هاتوچۆ ناكات.
  
له‌یٔێستادا كامێرای ڕاداره‌ نوێیه‌كه‌ بۆ دیاریكردنی خێرایی (LTI 20/20)، به‌یه‌كێك له‌ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت له‌سه‌ر یٔاستی جیهان، كه‌ خه‌ڵاتی داهێنانی پێدراوه‌، بۆ دیاریكردنی خێرایی‌و دووری یٔۆتۆمبێله‌كان. 
ڕۆژنامه‌ به‌ریتانیاكه‌ له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا له‌باره‌ی یٔه‌م ڕاداره‌ نوێیه‌وه‌ یٔه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ڕاداره‌كه‌ له‌یٔاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌زیاتر له‌(90) ده‌وڵه‌ت ده‌خرێته‌ كار. 

له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا یٔه‌وه‌ش یٔاشكراكراوه‌، یٔه‌م ڕاداره‌ نوێیه‌ ته‌نها سه‌رپێچی خێرایی یٔۆتۆمبێل تۆمار ناكات، به‌ڵكو هاوكات سه‌رپێچی یٔه‌و شۆفێرانه‌ش تۆمار ده‌كات، كه‌ بێ باكانه‌‌و نا به‌رپرسیارانه‌ شۆفێریی ده‌كه‌ن، یان یٔه‌و شۆفێرانه‌ی پشتێنی سه‌لامه‌تی نابه‌ستن‌و یٔه‌وانه‌شی، له‌كاتی شۆفێریكردندا مۆبایل به‌كارده‌هێنن. 

ژێده‌ر - هاتووچۆی سلێمانی
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.