Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 00:26

وەزیری دارایی عیراق: هه‌رێم و به‌غدا لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021 رێککه‌وتوون

کوردستان TV
#7
100%

عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند: له‌باره‌ی‌ بودجه‌ی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ ژماره‌یه‌ك میدیاکاری عێراق کۆبووەوە، رایگەیاند، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 رێککەوتوون.

عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئێستا له‌ به‌غدایه‌ تاوتوێی به‌ركه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك.

له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عێراقی وه‌زیری دارایی عێراق راشیگه‌یاندووه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا راگه‌یه‌نراوێك له‌وباره‌وه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

ئەمڕۆ شەممە 19ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 کۆبۆوه‌ و پەسەندکردن و رەوانەکردنی بۆ پەرلەمان دواخرا بۆ سبەی یەکشەممە.

رۆژی 9ی ئەم مانگە شاندی دانووستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی ( قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، گەیشتە بەغداو تائێستا له‌ گفتوگۆدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.