بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگهیاند: ئەو قەیرانەی كە عێراق تێیكەوتووە، بەتایبەتی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار، كاریگەری لە سەر هەژاران و خەڵكی كەمدەرامەت دەكات.
د. فازل نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە قەیرانی دارایی عێراق و بهرزكردنهوهی بههای دۆلار رایگەیاند: ئەو قەیرانەی كە عێراق تێیكەوتووە ، بەتایبەتی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار ، كاریگەری لە سەر هەژاران و خەڵكی كەمدەرامەت دەكات .
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق گوتیشی: بهرزكردنهوهی دۆلار، وڵات تووشی هەڵاوسان دەبێت، چونكە عێراق وڵاتێكی دەوڵەمەندە و ئێستاش نەوت بەرەو بەرز بوونەوە دەچێت، دەتوانرێت لە هەمان كات چاكسازیش بكات، بۆ ئەوەی دووچاری ئەو حاڵەتە نەبێت، بەڵام ئەوە بڕیارێكە و وەزارەتی دارایی وەریگرتووە.
د. فازل نەبی روونیشیكردەوە كە شاندی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە یاسای قەرز ، كە بەر لە چەند هەفتەیەك دەنگی لە سەردرا ، گورزێك بوو لە هەرێمی كوردستان درا ، ئەوەش گرفتێك بوو ، كە ناتوانرێت لە ماوەی ئەو چەند رۆژەی ئەمساڵ ماوە ، ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت، بۆیە وا باشتر بوو زیاتر لە سەر بودجەی ساڵی داهاتوو دانوستان بكرێت .
سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2021 ، ئەوە پێشتر رێككەوتنی لە سەركراوە، د. فازل نەبی ئەگەر وەك خۆی جێبەجێ بكرێت ئەوا هیچ گرفتێكی ئەوتۆ نابێت.
روونیشیكردەوە ئەگەر شاندێكی سیاسی پایەبەرز نەچێتە بەغدا ، ئەو كات بودجەی ساڵی 2021یش دەكەوێتە كێشە، چونكە پێویستە وەكو پێشتر، ئەو بودجەیە پەسەند بكرێت .
جێگەی ئاماژەیە وەزارەتی دارایی عێراق سوورە لە سەر ئەوەی بەهای دۆلاری عێراقی بگاتە 145،000 سەدو چلو پێنج هەزار دیناری عێراقی ئەویش بە پێی رێككەوتنی تەواوی لایەنە سیاسییەكان ، ئەمرۆ بانكی مەركەزیش هەمان بڕیاری دا .
دارشتنی: سوهێل تاهیر عەبدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.