Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 22:57

سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان سه‌رکۆنه‌ى هێرشى سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان هێرشه تیرۆرستییه‌‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا ئیدانه‌ ده‌كات و له‌م باره‌یه‌وه‌ راگه‌یه‌نداوێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه‌ كه‌ ئاسایش و سه‌لامه‌تیى نێرده‌ دیپلۆماتییه‌كانى وڵاتان و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتیان بپارێزێت.

سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تیرۆرستییه‌‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا ده‌كه‌ین. دووباره‌بوونه‌وه‌ و به‌رده‌وامیى ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ بۆ سه‌ر نێرده‌ دیپلۆماتییه‌كان و نوێنه‌رایه‌تیى وڵاتان، دژى به‌رژه‌و‌ه‌ندییه‌كانى عێراق و سه‌روه‌ریى وڵاتن، هه‌روه‌ها دژى یاساى نێوده‌وڵه‌تین و ئه‌نجامى خراپیان لێده‌كه‌وێته‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراقیش له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌وه‌.

ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه‌ كه‌ ئاسایش و سه‌لامه‌تیى نێرده‌ دیپلۆماتییه‌كانى وڵاتان و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتیان بپارێزێت و هه‌موو ڕێكارێكى پێویست بگیرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌ و ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه‌ تا بدرێنه‌ دادگا و به‌ سزاى خۆیان بگه‌یه‌نرێن.

سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان

2020/12/20

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.