له گه‌ره‌كێكی شاری كه‌ركووك ئۆتۆمبێلێکی ئەمبوڵانس كرایه ئامانج و خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی نه‌بوو.
دره‌نگانی شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه لە گەڕەکی حەسیرەکەی شاری کەرکووک لە لایەن چەند چه‌كدارێكی نەناسراو تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی ئەمبوڵانس کرا بە بێ ئەوی زیانی گیانی بە داوەوە بێت.
لە بارەی رووداوی تەقهكردنهكهش، سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنکەی پۆلیسی ئازادی رایگه‌یاند: لێکۆڵینەوە ده‌ستی پێ كردووه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش بازگه‌یان له زۆربه‌ی شوێنه‌كان داناوه بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانباران.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قه‌كه‌ره‌كان ھەڵھاتوونە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.