Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 03:47

هۆکاره‌کانی ته‌قه‌ته‌قی بڕبڕه‌کانی مل چین؟

باشتر وایه‌ که‌س مل نه‌ته‌قێنێت له‌ خۆیه‌وه‌ له‌به‌ر بوونی بۆری خوێن و ده‌مارێکی زۆر
کوردستان TV
100%

۱ ـــ له‌ جومگه‌ی بڕبڕه‌کانی مل مادده‌یه‌کی شله‌مه‌نی هه‌یه‌ بۆ ئاسانکردنی جوڵه‌ی ئێسک و ماسولکه‌ و شانه‌کانی تری ده‌وری ؛ له‌ ناو ئه‌م ماده‌ شله‌دا گازی هه‌مه‌ جۆر هه‌یه‌ وه‌ک ئۆکسجین و نایترۆجین و دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن ؛ ده‌رچوونی ئه‌م گازانه‌ به‌ شێوه‌ی بڵق ده‌نگی ته‌قه‌ته‌ق دروست ده‌کات ۰
۲ ـــ جوڵه‌ی جومگه‌کان : جوڵانی جومگه‌ کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ سه‌ر به‌سته‌ر و ژێی ماسولکه‌کان ؛ پاش کشانی ژێی ماسولکه‌کان ؛ کاتێ خاو ده‌بێته‌وه‌ ده‌نگی ته‌قه‌ته‌ق دروست ده‌کات ۰
۳ ـــ هه‌وکرنی جومگه‌کان ؛ له‌ ئه‌نجامی که‌م بوونه‌وه‌ و نه‌مانی مرونه‌تی کڕکڕاگه‌کان و ڕه‌ق بوونی جومگه‌کان ته‌قه‌ته‌قی ملی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ ۰
--- زیانه‌کانی ته‌قاندی مل :
ـــ باشتر وایه‌ که‌س مل نه‌ته‌قێنێت له‌ خۆیه‌وه‌ له‌به‌ر بوونی بۆری خوێن و ده‌مارێکی زۆر له‌ ناوچه‌ی مل و ئه‌گه‌ر زیان پێگه‌یاندنیان ؛ له‌ کاتی بوونی ئازار یان کێشه‌یه‌ک له‌ مل پێویسته‌ سه‌ردانی پسپۆڕێک بکه‌یت چونکه‌ کۆمه‌ڵێک مه‌ترسی هه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانیان که‌مه‌ ؛ له‌وانه‌ :
۱ ـــ سه‌کته‌ی ده‌ماغ به‌ هۆی ته‌قینی خوێنبه‌ری بڕه‌بڕه‌کانی مل ۰
۲ ـــ دروست بوونی جه‌ڵته‌ له‌ بۆری خوێنه‌کانی مل و دواتر جه‌ڵته‌ی مێشک ۰
۳ ـــ که‌م بوونه‌وه‌ و قورسی جوڵه‌ی بڕبڕه‌کانی مل و زیاد بوونی ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی سه‌وه‌فان و هه‌وکردنی بڕبڕه‌کانی مل ۰
٤ ـــ سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ : چونکه‌ له‌ کاتی ته‌قاندنی مل زه‌غتێکی زۆر ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ئه‌ژنۆ و تێک چوونی هاوسه‌نگی مل ۰
--- سووده‌کانی ته‌قاندنی مل :
ـــ ته‌قاندنی مل به‌ یه‌کێک له‌ ڕێگه‌کانی چاره‌سه‌ری ئازار داده‌نرێت له‌وانه‌ :
۱ ـــ که‌م کردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی ئازاری شه‌قیقه‌ ۰
۲ ـــ نه‌هێشتنی ئازاری مل ۰
۳ ـــ که‌مکردنه‌وه‌ی پشت ئێشه‌ ۰
ــــ به‌ڵام له‌به‌ر زیانه‌کانی پێویسته‌ له‌ لایه‌ن پزیشک و پسپۆڕی شاره‌زا ئه‌نجام بدرێت له‌ به‌ر زیانه‌کانی ۰

د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.