دوای ئه‌وی به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیكه‌ی هه‌زار كارمه‌ندی پڕۆژه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان له كاره‌كانیان دوور خرانه‌وه، له ئێستادا به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و بۆ سه‌ری ساڵ له‌و ناوچانه له خزمه‌تی گه‌شتیاراندا ده‌بن.
بارزان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان پانتاییه‌كی فراوانی گه‌شتیاریی هه‌یه و ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران گوتیشی: بۆ سه‌ری ساڵیش سه‌داسه‌دی هوتێل و موتێل و شێونهكانی حه‌وانه‌وه گیراون و پێشبینی هاتنی رێژه‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاران بۆ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سۆران ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.