Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 03:42

به‌رێگایه‌کی ئاسان له‌ ته‌ندروستی دڵت دڵنیاببه‌وه‌

کوردستان TV
100%

زانایانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی زانكۆیی له‌ شاری لاكه‌ڕۆنیای ئیسپانیا رێگایه‌كی ئاسانیان بۆ خه‌ڵكی پێشنیاركردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ته‌ندروستی دڵیان دڵنیاببنه‌وه‌.

پێگه‌ی Healthline ده‌ڵێت : بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌  ده‌بێ ماوه‌یه‌كی پێویست بۆ سه‌ركه‌وتنی نهۆمی چواره‌م له‌ رێگای په‌یژه‌وه‌ ته‌رخان بكرێت.

له‌مباریه‌وه‌ دكتۆر خیسیۆس پیتیرۆ رایگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێویستی به‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ خوله‌كێك و نێو بوو ،بۆ سه‌ركه‌وتنی نهۆمی چواره‌م له‌ رێگای په‌یژه‌وه‌ ،ئه‌وا دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سه‌ باش نییه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر كه‌سێك  توانی له‌ماوه‌ی یه‌ك خووله‌ك بچێته‌ نهۆمی چواره‌م و بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ ماندوبوون و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بكات،ئه‌وا ته‌ندروستیی ئه‌و كه‌سه‌ باشه‌و مایه‌ی نیگه‌رانی نییه‌.

 

666

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / نوفوستی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.