ئه‌ڤیڤ كۆچاڤی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل، هۆشداری دا به ئێران له ئه‌گه‌ری "هێرشكردن بۆ سه‌ر ئیسرائیل" به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران، ئیسرائیل به به‌رپرسیار ده‌زانێت له كوشتنی موحسین فه‌خریزاده، زانای ئه‌تۆمی ئێران.
رۆژنامه‌ی Yedioth Ahronothی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌ڤیڤ كۆچاڤی له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا له رێوڕه‌سمی به‌خشینی خه‌ڵات به ئه‌ركدارانی سه‌ربازیی، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل زیادیانكردووه و گوتوویه‌تی "ئه‌گه‌ر ئێران و هاوبه‌شه توندڕه‌وه‌كانی هه‌ر جۆره كارێك به‌رامبه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وا زۆر به قورسی باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن. به‌ته‌واوی هێزمانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌وانه ده‌وه‌ستینه‌وه كه هاوبه‌ش ده‌بن له هێرشكردنه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان".
ئه‌ڤیڤ كۆچاڤی هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ته‌واوی پلانه‌كانیان ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره هێرشێك.
موحسین فه‌خریزاده له ٢٧ی تشرینی دووه‌مدا به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به سه‌ختی بریندار بوو و دواتر له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند كه كوشتنی موحسین فه‌خریزاده پلانی ئیسرائیل بووه و له كاتێكی گونجاو‌دا وه‌ڵامی ئه‌مه ده‌ده‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.