له هه‌فته‌ی چوارده‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی چێڵسی میوانداری یانه‌ی وێستهام یونایتدی كرد، له ئه‌نجامدا یاریه‌كه به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی چێڵسی به كۆتاهات .
له گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كی ده تیاگۆ سیلڤای به‌رازیلی گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه‌ی چێڵسی ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م چێڵسی جموجۆڵی زیاتری به خۆوه ده‌بینی ، تا له خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت تامی ئه‌براهام گۆڵی دووه‌می چێڵسی تۆماركرد ،دوو خووله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه تامی ئه‌براهام به‌خۆی نه‌وه‌ستاو دووه‌م گۆڵی خۆیی و سێیه‌می یانه‌ی چێڵسی به‌ده‌ست هێنا .
به‌م ئه‌نجامه‌ش چیڵسی به بیستوپێنج خاڵ له پله‌ی پێنجه‌م ده‌مێنێته‌وه و وێستهام یونایتدیش به بیستویه‌ك خال له پله‌ی ده‌یه‌مه .
چێڵسی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر وێستهام یونایتد تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.